مەسروور بارزانی پەیامێك سەبارەت بە هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسی لقی 22 بڵاو دەكاتەوە

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پەیامێك سەبارەت بە هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسی لقی 22 بڵاو دەكاتەوە

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".

ئەمڕۆ سێشەممە 16/7/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو كردەوە و دەڵێت: "هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن."

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش داوە: "هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیە بێت، تەحەمولی بەرپرسیاریەتی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە."


ئەم بابەتە 19635 جار خوێندراوەتەوە