مەسروور بارزانی : کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری من ەوە ڕایگەیاند : هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاری بانکی.
هەینی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت.
دوای ئەوەی ژمارەی بەشداربووان لە پرۆژەی "هەژماری من" گەیشتە 400 هەزار مووچەخۆر و پرۆسەکەش بەردەوامە، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەندبن لە خزمەتگوزاری بانکی.
به گوێرهی ئامارەکانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، تاوهكو ئێستا 400 هەزار مووچەخۆر، خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە و 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.
ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکوو ئێستا حەوت بانکە و هەریەکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی (بانكێكی لوبنانییه)، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکی ئیسلامی عێراقی، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لەخۆدەگرێت.
ئەم بابەتە 41502 جار خوێندراوەتەوە