مەشقی نهێنی ئاڵمانیا ئەنجام درا!
پەیامی کورد ... مەشقی نهێنی ئاڵمانیا ئەنجام درا!
بەگوێرەی زانیارییەکانی بیڵد، یوولین ناگلسمان بە هاوکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاڵمانیا، ئەمڕۆ بە نهێنی مەشقەکانی ئاڵمانییەکان پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیسپانیا ڕێکخستووە.
ئەمڕۆ ناوچەی مەشق و ڕاهێنانی ئەڵمانیا بە تەواوی داپۆشرا و هێزە ئەمنییەکان بە تووندی پاسەوانی تەواوی شوێنەکەیان دەکرد بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت لێی نزیک بێتەوە.
هەروەها ستافی ئاسایش ڕاوەدوونانی ڕێبوارانی شوێنەکە بۆ ئەوەی بە ژەنینی مۆسیقای بەرز هیچ دەنگێک لە شوێنی مەشقەکانەوە نەبیستن!
ئەم بابەتە 24183 جار خوێندراوەتەوە