مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان ده‌كات

پەیامی کورد   ...   مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایى له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان ده‌كات

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دەکات.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

مامۆستا سەڵاحەددین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

بەبۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بوونتان بۆ دەخوازین.

ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی شانبەشانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لە ڕەوتی سیاسی و حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان دیار و کاریگەر بووە، بۆ بەردەوامی ئەو ئەزموونەی ھەوڵ و خەباتی کوردستانیان و خوێنی شەھیدەکانمان ھاتووەتەدی.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە و سورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکڕیزی و تەبایی لە نێوان پارت و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ ھاووڵاتیان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٧ـی شوباتی ٢٠٢٥


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە