ناتانیاهوو : ئامادەین بۆ ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران

پەیامی کورد    ...    ناتانیاهوو : ئامادەین بۆ ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران

بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ئامادەن بۆ هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆی سەر ئیسرائیل لە خاکی ئێرانەوە و ئەگەر ئەم هێرشە ڕووبدات ئەوە بە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئێران تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای سەردانی بنکەی ئاسمانی تەلنۆف ڕایگەیاند، هەرکەسێک زیانمان پێ بگەیەنێت، ئێمە زیانیان پێدەگەیەنین. ئێمە ئامادەین بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، چ لە ڕووی بەرگرییەوە و چ لە ڕووی هێرشبردنەوە.

کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە تۆڵەی ئەو هێرشە دەکاتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە.


ئەم بابەتە 81749 جار خوێندراوەتەوە