ناتانیاهوو : ئێران لە یەکێک لە گەورەترین هێرشەکاندا سەدان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد/ ئێمە ووڵامی هێرشەکەی ئێران دەدەینەوە
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ئێران لە یەکێک لە گەورەترین هێرشەکاندا سەدان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد/ ئێمە ووڵامی هێرشەکەی ئێران دەدەینەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاماژە بە هێرشە مووشەکییە قورسەکانی ئێران ڕایگەیاند : لە یەکێک لە گەورەترین هێرشەکانی مێژوودا سەدان مووشەک ئاراستەی ئێمە کرا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئێواره ی شه ممه له وتاره که یدا باسی له هێرشه مووشەکییە قورسەکانی ئێران له ئۆپراسیۆنی سادق دوو کرد و بانگەشەی ووڵامدانەوەی کرد.
ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل "ئەرک و مافی" ووڵامدانەوەی هێرشی ئێرانی هەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا، بێنیامین ناتانیاهوو ڕایگەیاند کە ئێران لە پشت پەردەوەی هەموو هێرشەکانی غەززە، لوبنان، یەمەن، سووریا و عێراق ە و کۆتایی بەم کارە دەهێنین.
پاشان بە ئینگلیزی قسەی کرد و بە ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسای ووت : ئێوە لە کاتی شەڕدا داوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی چەکتان بۆ ئیسرائیل کرد. شەرمەزاری ساڵانێکی زۆر لەگەڵتان دەبێت دوای ئەوەی لە شەڕدا سەرکەوین.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند : پێویستە ئیسرائیل بەرگری لە خۆی بکات و ووڵامی ئەم جۆرە هێرشانەی ئێران بداتەوە و ئێمەش بەو پێیە هەڵسوکەوت دەکەین.
هەروەها ناتانیاهوو بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێمە بەشێکی زۆر گەورەی ڕێکخراوی مووشەکی حیزبۆڵڵامان لەناوبرد و ڕێساکانی شەڕمان گۆڕی.
ئەم بابەتە 33852 جار خوێندراوەتەوە