ناتانیاهوو : ئەوە حاج ئەمین حسێنی بوو داوای لە هیتلەر کرد جوولەکەکان بسووتێنێت
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ئەوە حاج ئەمین حسێنی بوو داوای لە هیتلەر کرد جوولەکەکان بسووتێنێت
بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، بێنیامین ناتانیاهوو لە ووتارەکەیدا لە "37ەمین کۆنگرەی ئیسرائیل " ووتی: هیتلەر هەرگیز بەنیازی قڕکردن و دیپۆرتکردنەوەی جوولەکەکان نەبووە کە ئەگەر جوولەکەکان "لێرە (فەلەستین) دیپۆرتیان بکەنەوە"، هیتلەر پرسی، "کەواتە چی بکرێت، حسێنی ووتی "بیانسووتێنن".
ئەم بانگەشەیەی ناتانیاهوو بە کاردانەوەی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا بەرەوڕوو بووەتەوە. بەشێک لە لێکۆڵەرە بەناوبانگەکانی جینۆسایدی جوولەکەکان ئەم بانگەشانەیان قبوڵ نەکردووە.
لە ساڵانی ١٩٣٩ تا ١٩٤٥ کە ئەڵمانیا لەلایەن هیتلەرەوە حوکمڕانی دەکرا، خەڵکێکی زۆر لەوان جوولەکە، ڕۆمانی، پۆڵەندی، ئەڵمانی دژە نازی، دیلەکانی جەنگ، کەم ئەندام و سلاڤ لەگەڵ ملیۆنان کەس بە شێوەیەکی سیستماتیک کوژران.
قوربانیانی جوولەکەکانی جینۆساید لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا بە ٦ ملیۆن کەس ڕاگەێندراوە. هەموو ساڵێک لە ٢٧ی نیسان، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی هۆلۆکۆست لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
ئەم بابەتە 10672 جار خوێندراوەتەوە