ناتانیاهوو : ئەگەر حیزبۆڵڵا ئاگربەست پێشێل بکات، ئەوا سوپای ئیسرائیل بۆ "جەنگێکی سەخت" لە لوبنان ئامادەیە

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : ئەگەر حیزبۆڵڵا ئاگربەست پێشێل بکات، ئەوا سوپای ئیسرائیل بۆ "جەنگێکی سەخت" لە لوبنان ئامادەیە

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فەرمانی بە سوپای ئەو ووڵاتە کردووە کە خۆی بۆ "جەنگی سەخت" لە لوبنان لە ئەگەری پێشێل كردنی ئاگربەست لە لایەن حیزبۆڵڵاوە ئامادە بكات.

ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسرائیل کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تەنها ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی ڕێککەوتنەکە، هەردوولا یەکتریان بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار كرد.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە