ناتانیاهوو : ئەگەر حیزبۆڵڵا ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل بکات، بە تووندی ووڵامی دەدەینەوە، ئێستا سەرنجمان لەسەر هەڕەشەکانی ئێرانە.
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ئەگەر حیزبۆڵڵا ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل بکات، بە تووندی ووڵامی دەدەینەوە، ئێستا سەرنجمان لەسەر هەڕەشەکانی ئێرانە.
دوای ڕاگەیاندنی ڕەزامەندی کابینەی وەزاری ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند، هەر هێرش و پێشێلێکی ئاگربەست لەلایەن حیزبۆڵڵا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ووڵام دەدرێتەوە.
ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە ووتارێکدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو مانایەیە کە ئێمە ئێستا سەرنجمان لەسەر هەڕەشەکانی ئێران دەبێت.
ڕاشیگەیاند؛ توانای حزبوڵڵا بۆ بەرهەمهێنانی موشەک لەناوچووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی شەڕەکە کۆتایی نایەت تا دانیشتوانی باکوور بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: ئێمە حیزبۆڵڵامان شەکەتکرد و نەسرۆڵڵامان کوشت.
ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە