ناتانیاهوو : ئەگەر پێویست بکات ئیسرائیل دەستی دەگاتە هەر بەشێکی ئێران

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : ئەگەر پێویست بکات ئیسرائیل دەستی دەگاتە هەر بەشێکی ئێران

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ووتارەکەیدا لە میانەی مەراسیمی دەرچوونی ئەفسەرانی نوێی سوپای ئیسرائیل، جەختی لەوە کردەوە کە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ووڵاتەکەی ئازادییەکی بێ وێنەی بەدەست هێناوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان و ئێستا ئازادییەکی زیاتری بۆ مامەڵەکردن لە ناوخۆی ئێراندا هەیە.

ناتانیاهوو جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل دەتوانێت دەستی بگات بە هەر بەشێکی ئێران ئەگەر پێویست بکات. ناوبراو ووتی : پێشگرتن لە دەستگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ناوكی، ئەولەوییەتی سەرەکی ئیسرائیلە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕوو لە نیزامیان جەختی لەوە کردەوە کە "ئامانجی بنەڕەتی کە بۆ هێزەکانی بەرگری و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیلی داناوە، ڕێگریکردنە لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە".


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە