ناتانیاهوو بۆ فەڕەنسا : بەبێ ئێوە سەردەکەوین

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو بۆ فەڕەنسا : بەبێ ئێوە سەردەکەوین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ووڵامی ئەو کارەی فەڕەنسای دایەوە لە سنووردارکردنی گەیاندنی چەک بۆ ئەم ووڵاتە و ڕایگەیاند کە ئێمە بە ئێوە یان بەبێ ئێوە سەردەکەوین.
لە پەیامێکدا بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کاردانەوەی بەرامبەر ئەو کارەی فەڕەنسا لە سنووردارکردنی گەیاندنی چەک بۆ ئەم ڕژێمە نیشان دا.
لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دەکات و دەڵێت: بە ئێوە یان بەبێ ئێوە سەردەکەوین، بەڵام شەرمەزاریتان زۆر دوای سەرکەوتنی ئیسرائیل دەنگ دەداتەوە.

ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا، بەبێ شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی فەڕەنسا لە سەروبەندی ساڵڕۆژی یەک ساڵەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ووڵاتەکەی هیچ چەکێک بۆ ئیسرائیل نانێرێت کە "من پێموایە کە ئەولەویەتی ئەمڕۆ گەڕانەوەیە بۆ چارەسەرێک ئەوە سیاسییە و وەستاندنی گەیاندنی چەک بۆ ئەنجامدانی شەڕ لە غەززە."

ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕی غەززەی بۆ لوبنان فراوان کردووە و لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بۆ باشووری بەیرووت نزیکەی دوو هەزار هاووڵاتی مەدەنی کوشتووە و هەوڵی داگیرکردنی ئەم ووڵاتە دەدات لە ڕێگەی وشکانییەوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو، "داوا لە ئیسرائیل دەکەین خۆی لە هەر هێرشێکی زەمینی بۆ سەر لوبنان بەدوور بگرێت و تەقە ڕابگرێت".


ئەم بابەتە 33798 جار خوێندراوەتەوە