ناتانیاهوو : بیرۆکەی پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی دوای ٧ی ئۆکتۆبەر کۆتایی هات

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : بیرۆکەی پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی دوای ٧ی ئۆکتۆبەر کۆتایی هات

دەبێت ووڵاتانی عەرەبی لە ڕووی داراییەوە پشتگیری لە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بکەن/ دەبێت ڕێگە بە دانیشتوانی غەززە بدرێت بچنە دەرەوە

پێویستە شوێنێک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی فەلەستینییەکان بچن.

ئێمە ڕێگە بە بوونی ڕێکخراوێک نادەین کە پابەند بێت بە لەناوبردنی ئێمە. بیرۆکەی پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر کۆتایی هات.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل زۆر بچووکە، و ئەویش ڕاست دەکات، ئێمەش ناتوانین لەوە بچوکتر بین.

ترامپ سەرباز نانێرێت بۆ غەززە و پاڵپشتی دارایی بۆ ئاوەدان کردنەوەی غەززە ناکات؛ بەڵکوو پشتیوانی دارایی سەربەخۆ بۆ ئەم مەبەستە بەدەست دەهێنێت.

هەمووان غەززە بە گەورەترین زیندانی ئاسمانی کراوە لە جیهاندا وەسف دەکەن ئایا دەزانن بۆ؟ چوونکە ڕێگەیان پێنادرێت بڕۆن. سەرۆک ترامپ دەڵێت، “دەروازەکە بکەرەوە، با بچن، من شوێنێک دەدۆزمەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی نیشتەجێیان بکەم”.

ووڵاتانی عەرەبی و کەندئاوی فارس دەتوانن تێچووی ئاوەدانکردنەوە دابین بکەن؛ هەمیشە دەڵێن گرینگی بە غەززە دەدەن، ئێستا چانسی سەلماندنی ئەو بانگەشەیان هەیە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە