ناتانیاهوو : بەرزاییەکانی جۆلان بۆ هەمیشە وەک بەشێکی جیانەکراوەی ئیسرائیل دەمێنێتەوە
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : بەرزاییەکانی جۆلان بۆ هەمیشە وەک بەشێکی جیانەکراوەی ئیسرائیل دەمێنێتەوە
بەپێی ڕاپۆرتێک لێدوانەکانی بێنیامین ناتانیاهوو بەم شێوەیەن : لەدەستدانی ئەوانەی لەم شەڕەدا کوژراون، ئازارێکە هەموومان دەگرێتەوە و ئەم شەڕە بوونێکە کە بەسەرماندا سەپێنراوە.
دوێنێ لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کرایەوە، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دوای ٥٤ ساڵ حوکمڕانی
ئەمڕۆ هەمووان درکیان بە گرینگییەکی گەورەی کۆنترۆڵکردنی ئێمە بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان کردووە
بەرزاییەکانی جۆلان بۆ هەمیشە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ئیسرائیل دەمێنێتەوە
ئێمە بە شێوەیەکی سیستماتیکی کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی میحوەرەکەی خراپەکاری دەکەین . تیرۆرکردنی نەسرۆڵڵا وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە بوو
میحوەری خراپەکاری کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئێمە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین و پێگەی خۆمان وەک ووڵاتێکی سەرەکی ناوچەکە بەهێز دەکەین
وەک بەڵێنمان پێدرابوو، خەریکی گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین . زۆنی پاراستنمان لە جۆلان کۆنتڕۆڵ کرد، سەردانم کرد و فەرمانم بە سوپا کرد هەموو کارێک بکەن بۆ ئەوەی زیانمان پێ نەگات.
فەرمانمان بە هێزەکانمان کرد لووتکەی جەبەل ئەلشێخ لە سووریا و ناوچەی پارێزراو کۆنتڕۆڵ بکەن
ئێمە تا نەگەینە ئامانجەکانمان شەڕ ڕاناگرین، تەنانەت ئەگەر بە داواکارییەکانیش ڕازی بووین، نەدەچووینە ناو ڕەفەحەوە، هەروەها زاڵ نەدەبووین بەسەر میحوەرەکەی فیلادلفیادا.
ئەگەر ووڵامی فشارەکانی ڕاگرتنی شەڕمان بدایەتەوە، ئەو شتەمان بەدەست نەدەهێنا کە لە کوشتنی ئەلسینوار و نەسرۆڵڵا و ئەوانی تردا بەدەستمان هێنا.
ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەڕانەوەی ڕفێنراوەکان
ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە