ناتانیاهوو : ترامپ ڕایگەیاند، ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئاسایشی ئیسرائیل لە سنوورەکانی خۆیدا گەرەنتی دەکات.

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : ترامپ ڕایگەیاند، ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئاسایشی ئیسرائیل لە سنوورەکانی خۆیدا گەرەنتی دەکات.

لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستکەوتەکانی سەفەرەکەی بۆ ئەمریکا دەنووسی، ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئیسرائیل ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەربڕی.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، ژمارەیەک لە ئەندامانی کنێستی ئیسرائیل وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ووتارەکەی سەرۆک وەزیران ووتارەکەی ناتانیاهوویان پچڕاند.

نوێنەرانی ناڕازی ناتانیاهوو بە بەرپرسیار دەزانن لە ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر و لە ناونەبردنی حەماس لە ماوەی شەڕی ١٥ مانگەی دژ بە کەرتی غەززە.
ئەندامێکی کنێست قسەکانی ناتانیاهووی پچڕاند و پێی ووت "ناتانیاهوو، ئەوەی تۆ دەیکەیت دەبێتە هۆی لەدەستدانی ڕفێندراوان (دیلەکانی ئیسرائیل) لە غەززە"، پێش ئەوەی لە هۆڵەکە دەربکات.
ئەندامێکی دیکەی کنێست بە ناتانیاهووی ووت : ئێوە بەرپرسن لە شکستی ٧ی ئۆکتۆبەر، وە لە ماوەی ١٥ مانگدا نەتانتوانی حەماس لەناوببەن و هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنی ئاگربەست تێک بشکێنن.

ناتانیاهوو لە ووتارەکەیدا لە ڕۆژنامەی کنێست دژی ئێران قسەی کرد و ووتی : ترامپ ڕایگەیاند کە ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئاسایشی ئیسرائیل لە سنوورەکانیدا زامن دەکات.

پێشتر یائیر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە کابینەکەی ناتانیاهوو هەموو دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە بۆ ڕێگریکردن لە پێکهێنانی لیژنەیەکی حکوومی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر.

هەروەها ووتی : داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکەم بەشداری ئەو بزووتنەوەیە بکەن کە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی فەرمی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەر دەکەن.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە