ناتانیاهوو : حەماس لەناو دەبەین و بارمتەکان دەگەڕێنینەوە ماڵەوە

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : حەماس لەناو دەبەین و بارمتەکان دەگەڕێنینەوە ماڵەوە

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای خولی پێنجەمی ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان کە ڕۆژی شەممە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بەڕێوەچوو، جەختی لە ئیرادەی خۆی بۆ لەناوبردنی تاقمی تیرۆریستی حەماس و گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان کردەوە.

ناتانیاهوو لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، حەماس لەنێو دەبەین و بارمتەکانمان دەهێنینەوە ماڵەوە.

هەروەها هێزەکانی حەماسی بە "هیوولا" ناوبرد و ئاماژەی بە دۆخی نیگەرانکەری ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییە کرد کە بەرەبەیانی  شەممە ئازاد کران.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە