ناتانیاهوو داوای لە گۆتێرێس کرد هێزەکانی یوونیفیل لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو داوای لە گۆتێرێس کرد هێزەکانی یوونیفیل لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی یوونیفیل لە باشووری لوبنان بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای کشانەوەی هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان (یونیفیل) دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، ناتانیاهوو بانگەشەی کردووە: "ڕەتکردنەوەی کشانەوەی هێزەکانی یوونیفیل لە باشووری لوبنان بە واتای دانانی بارمتە لە دەستی حزبۆڵڵا و مەترسی خستنە سەر ژیانیان و ژیانی سەربازەکانمان".
لەم دوایی یانەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی یوونیفیل لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بریندار بوون.
لێدوانە دەستێوەردانگەرییەکانی نەتانیاهۆ لە بارودۆخێکدا دراوە کە ووتەبێژی یونیفیل بە ئاماژەدان بە داواکاریی سوپای زایۆنیستی بۆ کشانەوەی لە بنکەکانی لە باشووری لوبنان، ڕایگەیاندووە کە هیچ لایەنێک ناتوانێت لەسەر چارەنووسی ئەرکی هێزەکانی یونیفیل لە خۆیەوە بڕیار بدات ئەم هەرێمە.
ئەم ووتەبێژە ووتی هێزەکانی یونیفیل بەردەوامن لەو ئەرکەی کە ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای حکوومەتی لوبنان پێیان سپێردراوە؛ بۆیە ئەرکی یونیفیل لە باشووری لوبنان بڕیارێکی هاوبەشە و هیچ حکوومەت و لایەنێک ناتوانێت بە تەنیا بڕیار لەسەر ئەم ئەرکە بدات.
ئاماژەی بەوەش کرد: هێزەکانی ئیسرائیل داوایان لێکردین کە بنکەکانمان بەدرێژایی هێڵی شین بەجێ بهێڵین. ئێمە بە کۆی دەنگ بڕیارماندا لە بنکەکانمان بمێنینەوە چوونکە پێویستە ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ناوچەیەدا بەرز بکرێتەوە. دەشڵێت: "پێویستە ئامادەیی نێودەوڵەتی لە باشووری لوبنان بپارێزین، بوونی ئێمە گرینگە و دەبێت ئەو فەرمانە جێبەجێ بکەین کە پێشنیار کراوە بۆمان و لە ماوەی جێبەجێکردنیدا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووینەوە".
ئەم بابەتە 21305 جار خوێندراوەتەوە