ناتانیاهوو : دوای ئەگەری ئاڵوگۆڕی بارمتەکان، جارێکی دیکە شەڕ لە غەززە دەست پێدەکاتەوە
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : دوای ئەگەری ئاڵوگۆڕی بارمتەکان، جارێکی دیکە شەڕ لە غەززە دەست پێدەکاتەوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند، دوای ئەگەری ئاڵوگۆڕی بارمتەکان، شەڕ لە غەززە دەست پێدەکاتەوە.
ناتانیاهوو ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕێککەوتنیش هەبێت بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەگەڵ حەماس، بەردەوامی شەڕەکە حەتمی دەبێت، چوونکە هێشتا ئامانجە سەرەکییەکانی شەڕەکە بەدی نەهاتووە.
ئەم هەڵوێستەی ناتانیاهوو، بە وتەی بەشێک لە ئەندامانی تیمی دانووستانکار، بووەتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر لە ڕێگای گەیشتن بە ڕێککەوتن، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی داواکاری تاقمی حەماس بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی. بەڵام ناتانیاهوو پێی وایە ئەم لێدوانانە نەک هەر ڕێگری لە بەرەوپێش چوونی دانوستانەکان ناکەن، بەڵکوو دەتوانن یارمەتیدەر بن لە خێراکردنی گەیشتن بە ڕێککەوتن.
ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە