ناتانیاهوو دەبێت دوای هەفتەیەک لە دادگا ئامادە بێت
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو دەبێت دوای هەفتەیەک لە دادگا ئامادە بێت
ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیووم" بە زمانی عیبری جەختی لەوە کردەوە کە دادوەرەکانی ئیسرائیل بە کۆی دەنگ بڕیاریان دا کە دادگاییکردنی ناتانیاهوو ڕۆژی سێشەممە ١٠ی کانوونی دووەم لە دادگای تەلئەڤیڤ بەڕێوە بچێت.
ناتانیاهوو بە تۆمەتی بەرتیل دان و ساختەکاری و خیانەت لە ئەمانەت ڕووبەڕووی چەندین دۆسیەی گەندەڵی دەبێتەوە.
پێش ئەمەش ناتانیاهوو بە بیانووی جۆراوجۆر ویستی دانیشتنی دادگا دوابخات، لەوانەش تێوەگلانی لە شەڕەکەدا، بەڵام دادوەرەکانی ئیسرائیل بە داواکارییەکەی ڕازی نەبوون.
ئەم بابەتە 97 جار خوێندراوەتەوە