ناتانیاهوو : لە ماکرۆن بێ هیوا بووم

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : لە ماکرۆن بێ هیوا بووم

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : "نائومێد بووم" لە داخوازی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل و پێشگرتن لە بەکارهێنانی لە شەڕەکانی غەززە و لوبنان.
"ئێمانۆئێل ماکرۆن"، سەرۆکی فەڕەنسا، پێشتر ڕاگرتنی ناردنی چەکی فەڕەنسی بۆ ئیسرائیل بە بنەمایەکی گرینگ بۆ گەیشتن بە سازانێکی سیاسی لە شەڕدا زانی و بە ئاماژەدان بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، جەختی لەوە کردەوە کە قوربانیکردن لە گەلی لوبنان "قبووڵ ناکرێت".

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ووتی: "نائومێد بووم" لە داخوازی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل و ڕێگری کردن لە بەکارهێنانیان لە شەڕی غەززە و لوبنان.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ناتانیاهوو، ماکرۆن "هێرشە بێ ئامانجەکانی ئیسرائیل"ی ئیدانە کرد.
ناتانیاهوو لە وتووێژ لەگەڵ ماکرۆن ڕایگەیاند : دژی هەر جۆرە وەستاندنی شەڕێکی تاکلایەنەم لە لوبنان
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی نیووزی فەرەنسی ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن قسەم کرد و زۆر بێ ئومێد بووم لێی.

خەمڵاندنەکان لە نێو ئیسرائیل یەکاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی ناوچەکە بە هۆی شەڕی جینۆسایدی ئەم ڕژیمە لە دژی کەرتی غەززە و لوبنان، چەند مانگێکە هەوڵی بە ئامانجگرتنی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر دەدەن.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە هاوکارییەکانی پاریس بۆ تەلئەڤیڤ لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕدا ووتی : لە سەرەتای ئەم شەڕەدا هاوکاری و پاڵپشتی سەرۆک ماکرۆنم بۆ ئیسرائیل بەرز نرخاند، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە ووردە ووردە هەڵوێستی خۆی و ئەوەش دەگۆڕێت لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانماندا ناکۆکە.

ئەم بڕیارەی فەڕەنسا تەنها بە پرسی شەڕ و ناردنی چەک بۆ ناوچە داگیرکراوەکان کۆتایی نایەت، بەڵکوو کاریگەری لەسەر پرسە سەربازییەکانی تریش هەیە. بۆ نموونە حکوومەتی فەڕەنسا ڕۆژی چوارشەممە بەرگری لە بڕیارەکەی کرد بۆ قەدەغەکردنی کۆمپانیا ئیسرائیلیەکانی تێوەگلان لە شەڕەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە پێشانگای بازرگانی داهاتوو لە دەرەوەی پاریس.

ڕێکخەرانی "پێشانگای بەرگری دەریایی" ناسراو بە "یورۆنوێڵ" لە ماڵپەڕی چالاکییەکەدا ڕایانگەیاندووە کە کۆمپانیا ئیسرائیلیەکان دەتوانن لە ٤ تا ٧ی نۆڤەمبەر (١٤ تا ١٧ی نۆڤەمبەر) لەم پێشانگایەدا بەشداری بکەن و "پێدەچێت بتوانن لەم پێشانگایەدا کۆشکێکیان هەبێت، بێگومان بە مەرجێک بەرهەمەکانیان لە شەڕەکانی غەززە و لوبنان بەکارنەهێنرێت.

ووتەبێژی لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی دەربڕی بەرامبەر بە قەبووڵکردنی بەرپرسیارییەتی هێرشی سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەلایەن حزبۆڵڵای لوبنانەوە.

ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممە لە وتارێکدا بۆ پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێگەدان بەو کۆمپانیا و چەکانەی کە لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاردەهێنرێن، شتێکی نالۆژیکییە، چوونکە پاریس لە هەمان کاتدا پاڵ بە ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە و لوبنان دەنێت .

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ میدیاکانی فەڕەنسا، وێڕای پشتگوێ خستنی تاوانە جەنگییەکانی، ناتانیاهوو ووتی: سەرۆک ماکرۆن داوای کرد ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت، بەڵام ئێران هەرگیز سنووردارکردنی بەسەر حزبۆڵڵا و حەماس دا نەسەپاند.

ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپایی وەک ئینگلتەرا، بە گوێنەدان بە ٢ بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، هەروەها ڕێنماییەکانی دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێویستی وەرگرتن ڕێوشوێنی ڕێگریکردن لە جینۆساید و هەوڵدان بۆ باشترکردنی بارودۆخی مرۆڤ لە غەززە، بۆ هێرشەکانی بەردەوامن.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا داوای پاراستنی ژێرخانی ئابووری و پاڵپشتیکردنی دانیشتوانی مەدەنی و گەیشتن بە ئاگربەستی دەستبەجێی لە لوبنان کرد.

هەروەها لە سایەی پشتیوانی کوێرانەی واشینتۆن، ئیسرائیل تاوانەکانی خۆی بۆ لوبنان درێژ کردووەتەوە و هەزاران کەسی کوشتووە. خۆڕاگریی لوبنان بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین هاتۆتە مەیدان و پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە تا شەڕی غەززە ڕانەگیرێت، دەست لە هێرشکردنە سەر ئامانجە ئیسرائیلیەکان ناهێنێت.


ئەم بابەتە 5384 جار خوێندراوەتەوە