ناتانیاهوو لە مەراسیمی ناساندنی فەرماندەی نوێی ئەرتەشدا : "ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەسەر ئێران و گەیشتن بە ئامانجە جەنگییەکانی سوورە".

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو لە مەراسیمی ناساندنی فەرماندەی نوێی ئەرتەشدا : "ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەسەر ئێران و گەیشتن بە ئامانجە جەنگییەکانی سوورە".

لە میانەی ڕێوڕەسمی ناساندنی فەرماندەی نوێی ئەرکانی گشتی سوپای ئەو ووڵاتە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لە سەر پێویستی گەیشتن بە تەواوی ئەو ئامانجانە کردەوە کە لە شەڕەکەدا دانراون.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئیرادەی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی و گرووپە بە وەکالەتەكانی، ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی بە هەموو توانایەكەوە بۆ بڕیاردان و بەدیهێنانی سەرکەوتن لەم ڕێبازەدا کەڵک وەردەگرێت.

ناتانیاهوو لە ووتارەکەیدا ڕۆحی شەڕئەنگێزی، هێزی یەکلاکەرەوە، کۆڵ نەدان، متمانە بەخۆبوون و هەستکردن بە ڕاستودروستی وەک هۆکاری سەرەکی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل هێنایەوە.

هەروەها ئاماژەی بە پاڵپشتی ئەمریکا بە تایبەت لە لایەن دۆناڵد ترامپ ەوە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پاڵپشتییە دابینکردنی چەکی گرینگ بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە