ناتانیاهوو لە ڕۆژی لەدایک بوونی : کۆنتڕۆڵ کردنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران بە گەورەترین دیاری دەزانم

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو لە ڕۆژی لەدایک بوونی : کۆنتڕۆڵ کردنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران بە گەورەترین دیاری دەزانم

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە یادی ٧٦ ساڵەی لەدایک بوونی خۆیدا، ڕایگەیاند کە گەورەترین دیاری ئەمساڵ "كۆنتڕۆڵكردنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێرانە". لە هەمان کات دا جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا "هەندێک کاروباری تەواونەکراو"ی  بۆ ساڵی داهاتوو هەیە.

ناتانیاهوو پەیامی پیرۆزبایی خەڵک و سەرکردەکانی جیهان بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی بەرز نرخاند و لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئارەزووی خۆی ووتی : “ئەوەی بۆ خۆمی ئارەزوو دەكەم هەمان ئەو شتەیە كە بۆ ووڵاتەکەم دەمەوێت ”.

ناوبراو زیادی کرد: ٤٠ ساڵە باس لە کۆنتڕۆڵکردنی هەڕەشەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی دەکەم، ئەمساڵیش کارێکی گەورەمان لە ئێران و ناوچەکە کردووە و هەندێک سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە، بەڵام هێشتا هەندێک کاروباری تەواونەکراو ماوە.

لە کۆتایی قسەکانی دا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاواتی خۆی بۆ ووڵاتەکەی بە "هێز و ئاسایش و ئاشتی" ڕاگەیاند.


ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە