ناتانیاهوو نایەوێت حەماس درێژە بە بوونی خۆی بدات
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو نایەوێت حەماس درێژە بە بوونی خۆی بدات
بەرپرسانی ئیسرائیل داوایان لە ناتانیاهوو کرد هەڵوێستی خۆی لە بارەی ڕێککەوتنی حەماس نەرم بکاتەوە، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە.
ئاکسیووس بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئاگاداری ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل داوای لە بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ بزووتنەوەی فەلەستینی حەماس نەرم بکاتەوە، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە.
ئەم بڵاوکراوە نووسیویەتی کە سەرۆکی هێزی بەرگری ئیسرائیل و مووساد و شین بێت بە ناتانیاهوویان وتووە کە پێیان وایە حەماس بەدووری نازانێت پاشەکشە بکات لە مەرجەکانی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و کۆتایی هاتنی شەڕەکە.
پێیان ووت ئەگەر حکوومەتی ئیسرائیل ئارەزووی ڕێککەوتنێکی هەبێت، پێویستە هەڵوێستی ئێستای نەرم بکاتەوە، بەڵام ناتانیاهۆ ڕەتیکردەوە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت لە بەرامبەردا ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناتانیاهووهەڵوێستی خۆی بەو ڕاستییە پاساو هێناوەتەوە کە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە لەگەڵ حەماس ڕێگە بە بزووتنەوەکە دەدات بەردەوام بێت لە بوونی خۆی.
ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە