ناتانیاهوو : هەر گفتوگۆیەک سەبارەت بە لوبنان لە سایەی بەردەوامی هێرشەکانی دژی حێزبۆڵڵا ئەنجام دەدرێت
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : هەر گفتوگۆیەک سەبارەت بە لوبنان لە سایەی بەردەوامی هێرشەکانی دژی حێزبۆڵڵا ئەنجام دەدرێت
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی داوە دەیان هەزار دانیشتووی ناوچەکانی باکووری ووڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان
هاوکات لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و هەسەدە و ڕێگریکردن لە فراوان بوونی بازنەی شەڕ لە ناوچەکەدا، کابینەی ئیسرائیل ڕاسپێردراو بۆ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیران و یۆئاڤ گالانت، وەزیری… بەرگری لەم ووڵاتە، بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان ئەگەر پێویست بوو
هەر لەو پەیوەندییەدا ناتانیاهوو دژایەتی خۆی بۆ بانگەوازی ئاگربەست لە لوبنان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هەر دانووستانێک سەبارەت بە لوبنان لە ژێر ئاگری شەڕدا بەڕێوە دەچێت و ئیسرائیل درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی حیزبۆڵڵا لە لوبنان دەدات.
ناتانیاهوو بەڵێنی دا دەیان هەزار ئیسرائیلی کە لە ناوچە سنوورییەکان لە باکوورەوە چۆڵ کرابوون بۆ ماڵەکانیان بگەڕێنێتەوە و بەردەوامیش جەختی لەوە کردەوە کە بە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل، حیزبۆڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت زیاتر لەوەی خەیاڵی دەکرد ئازاری پێدەگات.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی کورتی ڤیدیۆیی بەبێ ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان، ووتی : ناتوانم ووردەکاری هەموو ئەو کردەوانە بدەم کە دەیکەین، بەڵام دەتوانم یەک شت بڵێم، و ئەوەش ئەوەیە کە ئێمە پابەندین بە گەڕانەوەی سەلامەتی "دانیشتوانی باکوور بڕیاریان داوە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان".
ئەمریکا لەگەڵ هەندێک ووڵاتی ڕۆژئاوا لەوانەش ئاڵمانیا و فەرەنسا هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە لوبنان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە.
ئەم بابەتە 47100 جار خوێندراوەتەوە