ناتانیاهوو پابەندی ووڵاتەکەی بە ئاگربەستی غەززە ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو پابەندی ووڵاتەکەی بە ئاگربەستی غەززە ڕاگەیاند 

بێنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، پابه‌نده‌ به‌ چوارچێوه‌ی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ كه‌ دانووستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت و حه‌ماس یشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك داواكارییه‌كان خستۆته‌ڕو جێگه‌ی ناكۆكین. 
بێنیامین ناتانیاهوو له‌ وتارێكدا ئاماژه‌ی بەوەش کرد "من پابه‌ندم به‌ ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌یی ئاگربه‌ست بۆ ئازادكردنی بارمته‌كانمان، به‌ڵام حه‌ماس پابه‌ندن به‌و داواكارییانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا ناكۆكین و ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كه‌نه‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دانووستان ده‌ستیپێكردوه‌ بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئاگربه‌ستێك، به‌ڵام ته‌نها فشار له‌سه‌ر حه‌ماس بارمته‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌دوای ئازادكردنی بارمته‌كان جه‌نگ به‌رده‌وامی ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی به‌دیده‌هێنێت.


ئەم بابەتە 21824 جار خوێندراوەتەوە