ناتانیاهوو پشتیوانی لە پلانی ترامپ بۆ فەلەستینییەکان و ئاوەدان کردنەوەی غەززە دەکات

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو پشتیوانی لە پلانی ترامپ بۆ فەلەستینییەکان و ئاوەدان کردنەوەی غەززە دەکات

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل، لە چاوپێكەوتنێك دا لەگەڵ فاكس نیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندان، پێشوازی لە پێشنیاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆككۆماری ئەمریكا، بۆ نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە کرد. 

ناتانیاهوو ڕایگەیاند: بیرۆکەی سەرەکی ئەوەیە کە ئەو فەلەستینیانەی غەززە کە ئارەزووی ڕۆشتنیان هەیە، ڕێگە بدرێت بچنە دەرەوە. چ كێشەیەك لەو بابەتەدا هەیە؟ ئەوان دەتوانن بۆ شوێنێکی تر بگوازنەوە و دواتر بگەڕێنەوە. بەڵام دەبێت غەززە ئاوەدان بکرێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکەم بیرۆکەی باشە کە بیستوومە و بێوێنەیە. "پێموایە پێویستە بەجدی بەدواداچوونی بۆ بكەین و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین، چوونکە ئەم بیرۆکەیە دەتوانێت داهاتوویەکی جیاواز بۆ هەمووان درووست بکات".


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە