ناتانیاهوو پێشوازی لە سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ کرد ؛ گەورەترین گەڕانەوە لە مێژوودا!

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو پێشوازی لە سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ کرد ؛ گەورەترین گەڕانەوە لە مێژوودا!

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : گەڕانەوەی مێژوویی ئێوە بۆ کۆشکی سپی سەرەتایەکی نوێیە بۆ ئەمریکا و نوێ بوونەوەی بەهێزی پابەندبوونە بە هاوپەیمانییە گەورەکەی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا
لە پەیامەکەیدا بێنیامین ناتانیاهوو پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کاردانەوەی بەرامبەر سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا نیشان دا.

لەمبارەیەوە ووتی : ترامپ ی بەڕێز، پیرۆزبایی سەرکەوتنت لێدەکەم!

ناتانیاهوو دوای سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دووەم کەس بوو کە پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ترامپ کرد.

بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەڵبژاردنی ترامپ سەرکەوتنێکی گەورەیە!


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە