ناتانیاهوو : ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین
ناتانیاهوو لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتارێکیدا ڕایگەیاند : وەک ساڵێک لەمەوبەر ووتم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین، ئێستا بە کردەوە دەیگۆڕین، سووریا وەک جاران نەماوە، لوبنان چیتر لوبنانی کۆن نییە، غەززە چیتر غەززەی چەند ساڵێک لەمەوبەر نییە، ئێرانیش ئێرانی ڕابردوو نییە، هەروەها هەستی بە هێزی قۆڵەکانمان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ناتانیاهوو ووتی : شەوی ڕابردوو جارێکی تر لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ی هاوڕێم، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا قسەم کرد، کە زۆر دۆستانە و گەرم و گوڕ و گرینگ بوو، باسمان لە پێویستی تەواوکردنی سەرکەوتنی ئیسرائیل و هەوڵەکانی ئازادکردنی زیندانییەکانمان کرد.
جەختیشی کردەوە: ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن بە تووندی و ژیرانە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری، بەڵام تەحەددای زۆر هەیە، ئێمە هیچ نیازێکمان نییە لە سوریا ڕووبەڕووبوونەوە ببینەوە، ئیسرائیل سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای دۆخەکە لەسەر زەمینە دادەنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: سووریا بۆ دەیان ساڵە دوژمنێکی چالاکانەی ئیسرائیل بووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو شتەمان لەناوبرد کە ڕژێمی ئەسەد لە ماوەی چەندین ساڵدا درووستی کردبوو.
ناتانیاهوو بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ڕێگەی سووریاوە ڕێگاکانی قاچاخچییەتی چەکمان بۆ هەسەدە داوە، ووتی : پابەندین بە ڕێگریکردن لە چەککردنەوەی حیزبۆڵڵا و لەم ڕووەوە بەردەوام دەبین لە لێدانەکانمان.
ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە