ناتۆ : داوا لە ئێران دەکەین مەهێڵە هێزی بە وەکالەت هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا!

پەیامی کورد  ...  ناتۆ : داوا لە ئێران دەکەین مەهێڵە هێزی بە وەکالەت هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا!

جێنس ستۆڵتێنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ داوای درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلی کرد و داوای لە ئێران کرد ڕێگە نەدات هێزەکانی بە وەکالەت لە سووریا و عێراق هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

  ستۆڵتێنبێرگ پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ کە بڕیارە ٢٨-٢٩ی ئەم مانگە لە برۆکسل بەڕێوەبچێت، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد.

ستۆڵتێنبگەر ئاماژەی بەوەدا کە بە ڕێککەوتنی مرۆیی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بارمتەکان ئازادکراون و هاوکارییان بۆ کراوە و ڕایگەیاندووە، "داوا دەکەم ڕێککەوتنە مرۆیییەکە درێژبکرێتەوە". ئەم دۆخە ڕێگە بە هاوکاری زیاتر دەدات بۆ غەززە و ئازادکردنی زیندانییەکانی دیکە”.

جگە لەوەش ستۆڵتێنبێرگ هێرشەکانی هێزە بە وەکالەتەکانی ئێرانی بیرخستەوە کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق و بۆ وەستاندنی هێرشەکان ووتی : پێویستە ئێران دادوەری ئەو هێزانە بێت کە بەناوی ئەوەوە کاردەکەن.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە