ناسینەوەی دەم و چاو دەگەڕێتەوە بۆ فەیسبووک و ئینستاگرام بە تایبەتمەندی ئەمنی نوێ
پەیامی کورد ... ناسینەوەی دەم و چاو دەگەڕێتەوە بۆ فەیسبووک و ئینستاگرام بە تایبەتمەندی ئەمنی نوێ
کۆمپانیای مێتا ناسینەوەی دەموچاوی لە فەیسبووک و ئینستاگرام کاراکردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕیکلامە ساختەکان و یارمەتیدانی گەڕاندنەوەی ئەکاونتی بەکارهێنەران.
ئەم سیستەمە وێنەی دەموچاوە بەناوبانگەکان دەستنیشان دەکات و ئەگەر ڕیکلامێکی ساختەی دەستنیشان بکات بلۆک دەکات. هەروەها تایبەتمەندییەکی "ڤیدیۆ سێڵفی" بۆ گەڕاندنەوەی ئەکاونتەکان تاقی دەکرێتەوە. داتاکانی ناسینەوەی دەموچاو دوای بەکارهێنان دەسڕدرێنەوە و ئەم تایبەتمەندییە بە ئیختیاری چالاک دەکرێت.
ئەم بابەتە 8404 جار خوێندراوەتەوە