ناوهرۆكی كۆبوونهوهی سبهی ئهنجوومهنی وهزیران دهخاتهڕوو
پەیامی کورد ... ناوهرۆكی كۆبوونهوهی سبهی ئهنجوومهنی وهزیران دهخاتهڕوو
بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، پرسەکانی مووچە، سەرژمێریی دانیشتووان و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕگە تاوتوێ دەكات:
بڕگەی یەكەم، بریتییە له پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.
بڕگەی دووەم، بریتییە لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بە سەركەوتوویی لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی 20 و 21-11-2024 و قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە.
بڕگەی سێیەم، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پڕۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو سەبارەت بە پاژەكردن (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە خانووی نیشتەجێی بە زێدەڕەو لە سنووری شارەوانییەكان درووست كردووە.
ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە