ناوەندی بەرهەمهێنانی كەلوپەلی جەنگی گرووپی حەماس لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە ناوبردران

پەیامی کورد   ...   ناوەندی بەرهەمهێنانی كەلوپەلی جەنگی گرووپی حەماس لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە ناوبردران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هاوتەریب لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی لە ناوەندی کەرتی غەززە و بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاری وورد، تونێلێک کە شوێنی بەرهەمهێنانی كەلوپەلی جەنگی گرووپی حەماس بووە، لەناو بردووە.

جگە لەوە، هێزەکانی ئیسرائیل توانیان ڕێڕەوێکی ژێرزەمینی دەستنیشان بکەن کە دەرگایەکی دژە تەقینەوە و ژووری خزمەتگوزاری تێدایە کە ئەندامانی حەماس بەکاریان هێناوە.

وێرانکردنی ئەم شوێنە، گورزێکی دیکەیە لە هەوڵەکانی گرووپی حەماس بۆ دووبارە بەهێزكردنەوەی دەسەڵاتی سەربازی خۆی.

 


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە