ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و سەرۆك كۆماری توركیا

پەیامی کورد    ...    ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و سەرۆك كۆماری توركیا

ئێوارەی دووشەممە 22ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە گرینگ و مێژوویی و فاکتەری گەشەپێدان و ئارامی وەسف کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیدا جەخت لە بەرەوپێش چوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و ووڵاتی تورکیا کرایەوە، ئەویش لەپێناو پتەوتربوونی سەقامگیری هەرێمایەتی و هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکان و قووڵترکردنی بنەماکانی دراوسێتی و برەودانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.

دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.


ئەم بابەتە 69408 جار خوێندراوەتەوە