ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگری ئیتاڵیا
پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگری ئیتاڵیا
یه‌كشه‌ممه 2024/12/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز گویدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زیرى به‌رگری ئیتاڵیا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و باڵیۆزى ئیتاڵیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پشتگیرى و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئیتاڵیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیرى و هاوكاریى ئیتاڵیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشكاندنى داعش دا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به هاوكاری هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى به‌رگری ئیتاڵیا جه‌ختى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرینگ، به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له پشتگیرى و هاوكاریییهكانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له شه‌ڕى دژى تیرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.
هه‌ردوولا باسیان له جمووجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنهوهى داعش كرد و هاواڕا بوون كه هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆیه به‌رده‌وامی پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێویست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرینگی تێوهنهگلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، كرده‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تى گۆڕانكارییه‌كانى سووریا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە