ناڕەزایەتی کۆریای باکوور بەرامبەر چین

پەیامی کورد   ...   ناڕەزایەتی کۆریای باکوور بەرامبەر چین

ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆی ژاپۆن لە هەواڵێک دا ڕایگەیاند : کۆریای باکوور لە نامەیەکدا بۆ "یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکان" (ITU) لە ژێنێڤ، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە دانانی مەستەکانی ڕادیۆیی چینی لە نزیک سنوورەکانی ووڵاتەکەی.

چین هەرگیز داوای هەماهەنگی پێشوەختەی نەکردووە.

ئەم کارە پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانە و پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەیە کە لە ساڵی ١٩٨١ واژوو کراوە.

ناکۆکییەکە دوای ئەوە هات کە یەکێتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە بنکەکەی لە جنێڤە لە مانگی ڕابردوودا زانیاری لەسەر تۆڕە زەمینییەکان، لەوانەش پلانی چین بۆ دانانی ١٩١ تاوەری پەخشی ڕادیۆیی، بۆ ووڵاتانی پەیوەندیدار بڵاوکردەوە.

لە کۆی گشتی ١٩١ ڕیگ، ١٧ ڕیگ، لەوانە ئەوانەی کە دەکەونە شاری سنووری "داندۆنگ" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چین، دەتوانن ببنە هۆی "دەستوەردانی جیددی" لەگەڵ کۆریای باکوور.


ئەم بابەتە 93150 جار خوێندراوەتەوە