نرخى نه‌وت دابه‌زینێكى به‌رچاوى تۆمار دەکات
پەیامی کورد ... نرخى نه‌وت دابه‌زینێكى به‌رچاوى تۆمار دەکات
به‌یانى ئه‌مڕۆ دواى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخى نه‌وت دابه‌زینێكى به‌رچاوى تۆماركرد‌و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت بوو به85 دۆلار‌و 62 سه‌نت.
به‌گوێره‌ى بازاڕه‌كانى بۆرسه‌ى جیهانى و به‌تایبه‌ت بازاڕه‌كانى ئاسیا بۆ مامه‌ڵه نه‌وتیه‌كان، سه‌ره‌تا نرخى نه‌وت به‌رزبۆوه، به‌ڵام ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه زۆرى نه‌خایاندو نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو دابه‌زی.
له‌ئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 53 سەنت دابەزی له‌نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه‌و گه‌یشتۆته 85 دۆلار‌و 62 سەنت، ئه‌مه‌ش کەمترین ئاستی نرخى نه‌وته لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، هاوكات بەرمیلێك نەوتی تەکساس یش 47 سەنت دابەزیوه‌و به‌رمیلێك نه‌وت بۆته 78 دۆلار‌و 26 سەنت.
میدیاكان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ نیگەرانی لەسستبونەوەی ئابوریی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ئەو نیگەرانییە دوای بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا سەریهەڵدا.
له‌و ڕووه‌شه‌وه چاودێرانى ئابوورى ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، کەمبوونەوەی خواست بەهۆی سست بوونەوەی ئابووری ئەمریکا هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتە، بەڵام هێشتا تووندبوونەوەی هێرشەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکرێت ببێتە هۆکارێکی ژێئۆسیاسی بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکانی نەوت.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە