نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
سەرەڕای تێپەڕاندنی ساڵێکی پڕ لە بەرزی و نزمی بۆ ئاسایشی ووزە لە جیهاندا، بەڵام بەهای نەوت کۆتا رۆژەکانی ساڵی 2022 بە بەرزبوونەوەیەکی سنووردار تێدەپەڕێنێت و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە 83.91 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت 0.45 دۆلار بەرزبووەوە و گهیشته 83.91 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی 0.44دۆلار بەرزبووەوە و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به 78.84 دۆلاری ئهمریكی.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بۆ زیادبوونی گەشتەکانی پشووی کۆتایی ساڵ و قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی نەوتی رووسیا دەگەڕێتەوە، هەروەها بازرگانانی نەوت باوەڕیان وایە لە سەرەتای ساڵی تازەدا ئابووری جیهان دەبووژێتەوە و ئەوەش خواست لەسەر نەوت زیاتر دەکات.
سەرەتای ئەم مانگەش ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڵاویکردەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپیک پڵەس دا پرسی گۆڕانکاری لە هەناردەی نەوت تاوتوێ بکرێت و ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان لەم ئاستەی ئێستایدا دەمێنێتەوە
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە