نزیکەی یەک بارهەڵگر پڕ لە پاشماوەی پلاستیکی لە هەر خولەکێکدا دەچێتە ناو زەریاکانەوە

پەیامی کورد    ...    نزیکەی یەک بارهەڵگر پڕ لە پاشماوەی پلاستیکی لە هەر خولەکێکدا دەچێتە ناو زەریاکانەوە

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٤٠ بەکارهێنانی پلاستیک لە جیهاندا دوو هێندە زیاد بکات. هەر خولەکێک بەقەد بارهەڵگرێکی زبڵ پلاستیک دەچێتە ناو زەریاکانەوە. لە ئەنجامدا تێگەیشتن لەوەی ئەم پاشماوەیانە بەرەو کوێ دەڕۆن، شتێکی بنەڕەتییە.

ئێستا، ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی توێژەرانی ئوسترالی و کەنەدی دەریدەخات کە تا ١١ ملیۆن تۆن پلاستیک لە بنی زەریاکاندا هەیە.

ڕووی زەریا تەنها شوێنێکی کاتییە بۆ پلاستیک و دواجار بۆ هەمیشە دەچنە بنی زەریاکە.

ئەنجامەکان دەری دەخەن کە بنی زەریاکان خەزنەیەکی گەورەی پلاستیکە. لە بنی زەریاکەدا لە نێوان ٣ بۆ ١١ ملیۆن تۆن پلاستیک هەیە. زانایان دەڵێن ئەم خەمڵاندنە دەتوانێت تا ١٠٠ هێندەی ئەو پلاستیکە بێت کە لەسەر ڕووی زەریاکان هەڵدەفڕێت.


ئەم بابەتە 89369 جار خوێندراوەتەوە