نووسینگه‌ى یه‌كیتی ئه‌ورووپا ستایشى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانی کرد
پەیامی کورد ... نووسینگه‌ى یه‌كیتی ئه‌ورووپا ستایشى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانی کرد
پێنجشه‌ممه 2024/11/7 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ڕادوو بووتۆم، بەرپرسی نووسینگەی یەکیتی ئەورووپا له هه‌رێمى كوردستان، كرد.
له دیدارێكدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى یه‌كیتی ئه‌ورووپا و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
به‌رپرسى نووسینگەی یەکیتی ئەورووپا وێڕاى پیرۆزبایى بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌وان، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، سه‌ركه‌وتووانه و به ڕێك وپێكى به‌ڕێوه چووه و مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ش، ده‌ستخۆشی له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به هاوكاری هاوبه‌شى نێوان ووڵاتانى یه‌كیتی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستن و ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ پته‌وكردنى دامه‌زراوه‌كان.
مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە