نووسینگەی ناتانیاهوو : ئازادکردنی فەڵەستینییەکانمان هەڵپەسارد بەهۆی ئەوەی حەماس لە ڕێوڕەسمەکانی ڕادەستکردنەوە سووکایەتی دەکات
پەیامی کورد ... نووسینگەی ناتانیاهوو : ئازادکردنی فەڵەستینییەکانمان هەڵپەسارد بەهۆی ئەوەی حەماس لە ڕێوڕەسمەکانی ڕادەستکردنەوە سووکایەتی دەکات
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، بە هۆی شێوازی ڕادەستکردنەوەی زیندانیانی ئیسرائیل لە لایەن حەماس ەوە بوو بە هۆی ڕاگرتنی دانووستانەکانی ڕادەست کردن و پێشێلکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتننامەکە و ڕایگەیاند کە حەماس دەبێ دەست لە کارە زەلیلکەرەکانی بکشێتەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، سەرلەبەیانی یەکشەممە، نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، ڕاگرتنی ئازادکردنی بەندکراوانی فەلەستینی ڕاگەیاند کە بڕیار بوو دوێنێ ئازاد بکرێن.
بەگوێرەی نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو، ئەم ڕاگرتنە تا ئازادکردنی زیندانییە ئیسرائیلییەکان بەردەوام دەبێت، "بەبێ هیچ ئاهەنگێکی زەلیلکەر".
شێوازی ئازادکردنی زیندانیانی ئیسرائیلی بە هاوڕێیەتی نمایش و ڕوماڵی میدیایی حەماس و هەندێک جاریش بە بزووتنەوەی دەگمەنی زیندانییەکان، بووەتە هۆی تێکشکانی ئیسرائیلی یەکان و ناتانیاهوو بە شێوەیەکی شەخسی.
دوێنێ سەربازێکی ئیسرائیلی، لە کردەوەیەکی دەگمەن دا، سەری چەکدارێکی لیوای قەسامی ماچ کرد و لە کاتێکدا حەماس خەریکی ئازادکردنی دیلەکان بوو، دوو دیلی دیکەی خستە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە بۆ ئەوەی سەیری ئازادکردنی هەڤاڵەکانیان بکەن.
ئەو دوو سەربازە ئیسرائیلی یە بە دیل گیراوە بە ناتانیاهوویان دەووت: بەسە! کۆتایی! نووسینگەی ناتانیاهوو بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم جووڵانە پێشێلکردنی ئاگربەستن و هێرشبەرانەن (!)
ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە