نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا پلانی نوێ بۆ گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران دەخەنە ڕوو

پەیامی کورد   ...   نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا پلانی نوێ بۆ گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران دەخەنە ڕوو

مایک لاولر و شیلا شرفیلوس-مەك كورمیك، نوێنەرانی کۆماری و دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پلانێکی نوێیان بۆ بەهێزکردنی گەمارۆ نەوتییەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، داڕشتووە.

لاولر و شرفیلوس-مەك كورمیك، سەرۆک و ئەندامی لیژنەی فەرعی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانن. ئەم پلانە کە لەم هەفتەیەدا خرایە ڕوو، سزا بەسەر ئەو لایەنانەی بەشدارن لە بازرگانی پترۆکیمیایی ئێراندا دەسەپێنێت کە لە یاساکانی سزاکانی پێشوو نەکرابوونە ئامانج.

ئەم گەڵاڵە نوێیە بە ناوی "یاسای بەهێزكردنی گەمارۆوەكانی سەر ئێران"، دوای دوو گەڵاڵەی پێشووی گەمارۆ نەوتییەکان دێت کە لاولر لە کۆنگرەی ڕابردوودا سەرکردایەتی کرد و ساڵی ڕابردوو پەسەندی کرد.


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە