نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ؛ لوبنان هی لوبنانیەکانە نەک ئێرانییەکان
پەیامی کورد ... نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان؛ لوبنان هی لوبنانیەکانە نەک ئێرانییەکان
دانی دانون، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا بە زمانی عەرەبی قسەی بۆ گەلی لوبنان کرد و ووتی : خاکی لوبنان هی لوبنانیەکانە نەک ئێرانییەکان.
دانون هەروەها ووتی؛ "ئیسرائیل لەوێیە، چوونکە حیزبۆڵڵا شان بەشانی حەماس لە دژی ئیسرائیل شەڕی کرد. خەڵکی لوبنان پێتان دەڵێم كە خاکی لوبنان هی لوبنانییەکانە نەک ئێرانییەکان".
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە حیزبۆڵڵا لە ووڵاتێکی خاوەن حکوومەتێکی شکست خواردوودا حکوومەتێکی تیرۆریستی پێکهێناوە، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ لوبنان لە ژێر هەژموونی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا و نفووزی کۆماری ئیسلامی ڕزگاری بێت.
ئەم بابەتە 24761 جار خوێندراوەتەوە