نوێنەری ئەمریکا : ڕێککەوتنی ئاگربەست هەمیشەیی یە
پەیامی کورد ... نوێنەری ئەمریکا : ڕێککەوتنی ئاگربەست هەمیشەیی یە
"ئامۆس هۆکشتاین"، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە دانووستانەکاندا : پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە ئاگربەست ئاگربەستێکی هەمیشەیی و کۆتایی بە هەموو کارە دوژمنکارانە دەهێنێت.
ئێمە نامانەوێت دووبارەبوونەوەی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ڕوویدا، دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە. دەبێت ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
هیوادارم بەم ڕێکەوتنە، هەموو ئەو تووندوتیژییەی کە ئەم هەرێمە لە چەند دەیەی ڕابردوودا شاهیدی بووە، کۆتایی پێبێت.
هێزەکانی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک لە لوبنان جێگیر نابن، بەڵام ئێمە هاوکاری سوپای لوبنان دەکەین.
هاووڵاتییانی شاری نەباتیە لە لوبنان لە نێو پێشوازی پڕ لە جۆش و خرۆشی دانیشتووانی لوبنان گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان. ئاگربەست لە لوبنان لە کاتژمێر بەکاتی بەیرووتەوە (5:30 بەکاتی تاران) بە فەرمی جێبەجێ کراوە و هێرشەکانی ئیسرائیل وەستاون.
هۆکشتاین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ووتی : ئێمە نامانەوێت ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ڕوویدا، کاتێک شەڕ کۆتایی هات، دووبارەی بکەینەوە و دەبێت ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
بە ئاماژە بەوەی کە هەموو بڕگە و بنەماکانی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت بە میکانیزمێکی چاودێری جێبەجێ بکرێن بۆ دڵنیابوون لەمە، ڕوونیکردەوە: "هیوادارم لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە کۆتایی بە هەموو ئەو تووندوتیژیانە بهێنین کە ئەم هەرێمە لە ماوەی دەیان ساڵدا شاهیدی بووە".
کەناڵی جەزیرە لە زاری ئەو دیپلۆماتکارە جوولەکە ئەمریکییە نووسیویەتی: لە ئێستادا میکانیزمی چاودێریکردنی ئاگربەست دادەمەزرێت و کار لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک بکرێت. ئەم میکانیزمە دڵنیای دەدات لە ڕوودانی هەر سەرپێچییەک و مامەڵەکردن لەگەڵیدا”.
هۆکشتاین ڕایگەیاند: هێزی ئەمریکی لە لوبنان جێگیر ناکەین، بەڵکوو پشتیوانی سوپای لوبنان دەکەین. لایەنی لوبنانی و ئیسرائیل بە پشت بەستن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی بەرگریکردنیان لە خۆیان هەیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو زیادی کردووە: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لوبنان کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە توانای چارەسەرکردنی چەندین پێداویستی ئەمنییان هەیە. هەروەها یونیفیل بەشێک دەبێت لە میکانیزمی چاودێری بۆ کشانەوە و جێگیرکردنی سوپای لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
ئەم بابەتە 111 جار خوێندراوەتەوە