نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە یادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد
پەیامی کورد ... نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە یادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ئاھەنگی یادی سەت و یەک ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ھەولێر کرد.
سێشەممە ۲۹ی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٤، لە ھۆتێل دیڤانی شاری ھەولێری پایتەخت، ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی سەت و یەک ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا کرد کە لەلایەن کونسووڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر ڕێکخرابوو.
جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو ئاھەنگەدا ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و کونسووڵ و نوێنەری ووڵاتان لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.
ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە