نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی لە دایکبوونی پادشای ھۆڵەندا کرد

پەیامی کورد   ...   نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی لە دایکبوونی پادشای ھۆڵەندا کرد

بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی، هێمن هەورامی بەشداری ڕۆژی لە دایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانی ھۆڵەندای لە ھەولێر کرد.

ئێوارەی یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری ھەولێر، بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی کونسووڵخانەی گشتی ھۆڵەندا کرد کە بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی شا ویلیەم ئەلێکساندەر، پادشای ھۆڵەنداو ڕۆژی نیشتمانی ئەو ووڵاتە ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هێمن هەورامی پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی بە کونسووڵی گشتی ھۆڵەندا و لەو ڕێگایەوە بە گەل و حکوومەتی ھۆڵەندا گەیاند.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە