نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان : ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئیسلامگەرایان و تووندڕەوەکان لە سووریا ڕاگرتووە
پەیامی کورد ... نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان : ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئیسلامگەرایان و تووندڕەوەکان لە سووریا ڕاگرتووە
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە شەڕی ئیسلامییەکان لە سووریا ناکات و بۆ مەبەستی خۆی بەکاریان دەهێنێت.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤاسیلی نەبێنزیا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا لە مێژە شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش* (دەوڵەتی ئیسلامی*) لە سووریا ڕاگرتووە کە لە فیدراسیۆنی ڕووسیا قەدەغە کراوە .؛ بەڵکوو ئەم میلیشیایانە بۆ مەبەستی خۆیان لەدژی حکومەتی دیمەشق بەکاردێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد: "هاوکارە ئەمریکییەکانمان لەڕاستیدا شەڕی داعش*یان لەم وڵاتە عەرەبییەدا وەستاندووە و ئەو میلیشیایانەیان کە کۆیان کردووەتەوە ماوەیەکی زۆرە تەنها بۆ پێداویستییەکانی خۆیان بەکاردەهێنن، لەنێویاندا تێکدان لە دژی هێزەکانی حکوومەتی سووریا".
ئەو هەروەها ووتی: ئەمریکییەکان و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانیان هەوڵ دەدەن تیرۆریستانی حەیات تەحریر شام* کە کۆنترۆڵی ئیدلب دەکەن و دژبەری دەوڵەتی یاسایی سووریا لە دیمەشقن لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە ڕوو سپی بکەن .
ئەم بابەتە 10602 جار خوێندراوەتەوە