نۆسترادامووسی ئەمریکی سەرکەوتنی هاریسی ڕاگەیاند

پەیامی کورد    ...   نۆسترادامووسی ئەمریکی سەرکەوتنی هاریسی ڕاگەیاند


بە ووتەی فەلەکناسێک کە بە “نۆسترادامووسی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا” ناسراوە، کاندیدی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەردەکەوێ.
پرۆفیسۆر ئالان لیختمان، کەسێک کە لە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک ڕیگان لە ساڵی ١٩٨٤ەوە بە وردی پێشبینی براوەی هەموو هەڵبژاردنێکی سەرۆکایەتی ئەمریکای کردووە و بە نۆسترادامووسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناسراوە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە باوەڕی وایە کاملا هاریس کاندیدی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنی ئێستای سەرۆکایەتی و جێگری سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەردەکەوێت.
بە ووتەی لیختمان کە مامۆستای مێژووە لە زانکۆیەکی "ئەمریکی"، شێوازەکەی بە تەواوی خۆی لە ڕاپرسییە ئەنجام دراوەکان دەپارێزێت و لەبری ئەوە پشت بە زنجیرەیەک پرسیاری ڕاست یان درۆ دەبەستێت کە گوایە "کلیلەکانی" کۆشکی سپییان لە دەستدایە.
لیختمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەی ئەمریکی "نیۆیۆرک تایمز" ووتی: کامالا هاریس دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.
ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆی 13 پرسیاری بەناو "پرسیاری سەرەکی"، 8یان پشتگیری لە کاندیدی دیموکراتەکان دەکەن. لیختمان ئاماژەی بەوەدا کە هاریس سوودی لە نەبوونی کاندیدێکی بەهێزی لایەنی سێیەم وەرگرتووە، دوای ئەوەی کاندیدی سەربەخۆ ڕۆبەرت ئێف کێنێدی جونیۆر مانگی ڕابردوو لە کێبڕکێکەدا لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان وازی هێنا.
هەروەها مێژوونووس ئاماژەی بە پێوەرە ئابوورییە ئەرێنی یە کورتخایەن و درێژخایەنەکان، دەستکەوتە یاساییە گومانئاوییەکان کە لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە پەسەندکراون و نەبوونی نائارامی کۆمەڵایەتی یان فەزیحەی پەیوەست بە کۆشکی سپی لە سەردەمی بایدن دا وەک کۆکردنەوەی ئەگەرەکان لە بەرژەوەندی کاندیدی دیموکراتەکان.
لە لایەکی دیکەوە، پێشبینیکەری بەناوبانگی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکان ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "فۆکس نیووز" پێداگری لەسەر پێشبینییەکەی کرد و ڕایگەیاند کە دوای کشانەوەی "بێ وێنە"ی بایدن لە کێبڕکێکە، "دیموکراتەکان لە پشت هاریسەوە یەکگرتوو بوون لە هەنگاوێکی زیرەکدا".
هاوکات نەیت سیلڤەر، شرۆڤەکارێکی دیکەی کاریگەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە شانسی ترامپ بۆ شکست پێهێنانی هاریس باشترە لە هەموو کاتێک لەو کاتەوەی جێگری سەرۆک کۆمار لە مانگی تەممووزدا هاتە ناو کێبڕکێکانەوە.
لێدوانە دژبەیەکەکانی ئەو دوو شرۆڤەکارە هاوتەریب بووە لەگەڵ ئەو ڕاپرسییانەی کە ڕاپرسییەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە.
دوایین ڕاپرسی کە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئەنجامیان داوە، ئاماژە بە کێبڕکێیەکی تووندی نێوان هەردوو کاندیدەکە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات.
بەپێی ئەم ڕاپرسییە، هەردوو هاریس و ترامپ نزیکەی هەمان ڕیزبەندی پەسەندکردنیان هەیە و ئەو داوایە زۆرانەی کە لە دژی ترەمپ تۆمارکراون، کاریگەرییان لەسەر جەماوەرییەتی نەبووە. بەجۆرێک کە ترامپ بە 48%ی دەنگەکان لە پێش کاندیدی پارتی دیموکراتەوەیە بە 47%ی دەنگەکان.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ترامپ چەند هەفتەیەکی سەختی بەسەر بردووە دوای کشانەوەی بایدن و کاندیدکردنی هاریس بە فەرمی، بەڵام ڕاپرسییەکە دەریدەخات کە پشتیوانییەکەی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش جێگیرە.
جەماوەری ئەم دوو کاندیدە سەرەکییە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لە دەوڵەتە سەرەکی و کاریگەرەکانی ئەم ووڵاتە لە یەکترەوە نزیکە و ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕکابەرییەکی نزیکیان دەبێت. کاتێکی کەم ماوە بۆ کاندیدەکان و پێناچێت ترامپ هیچ فێڵێکی تایبەتی لە قۆڵی خۆیدا هەبێت، بەڵام هێشتا دەنگدەران بە تەواوی ئاشنای سیاسەتەکانی هاریس نین و ڕەنگە دەنگەکانی بگۆڕدرێن.
دۆخی ئابووری و مافی لەباربردنی منداڵ لەو بابەتانەن کە جەماوەری ترامپ و هاریس جیاوازییەکی بەرچاوی تێدایە. بەپێی ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە، 13%ی دەنگدەران ترامپ یان پێ باشترە لەسەر پرسی ئابووری، هەروەها 15%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە ڕێبازی هاریس لەسەر پرسی لەباربردنی منداڵ قبوڵ دەکەن.
جگە لەوەش ئەو ڕاپرسییە ئاماژەی پێکراوە دەریخستووە کە هێرشەکانی دیموکراتەکان بۆ سەر کەسایەتی و شایستەیی ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کار ناکەن. بەپێی ئەنجامە بڵاوکراوەکان، 54%ی دەنگدەران ترامپ بە کەسێکی مەترسیدار دەزانن بۆ دەست بەسەرداگرتنی پۆستەکەی، لەلایەکی دیکەشەوە 52%ی دەنگدەران لێدوانێکی لەو شێوەیە لەبارەی هاریس ەوە دەدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ترامپ دوو جار لە دادگا لێپێچینەوە کراوە و بە ٣٤ تاوان سزا دراوە.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٥ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
پێش ڕۆژی دەنگدان، ٢ کاندید بەشداری لە دیبەیتی "ئەی بی سی نیووز" لە ١٠ی ئەیلول دا دەکەن. تا ئێستا ئەمە تاکە مشتومڕە کە هاریس و ترامپ لەسەری ڕێککەوتوون.


ئەم بابەتە 71321 جار خوێندراوەتەوە