نیازی سەعوودیە بۆ کەم کردنەوەی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت بە بڕی ٤٠ ملیار دۆلار
پەیامی کورد ... نیازی سەعوودیە بۆ کەم کردنەوەی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت بە بڕی ٤٠ ملیار دۆلار
سەعوودیە بەنیازە ئابوری خۆی هەمەچەشن بکات، لەوانە وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کانزا، خزمەتگوزاری گواستنەوە و لۆژێستی، هەروەها چالاکییەکانی پەیوەست بە دیجیتاڵکردن، بۆ کەم کردنەوەی خەرجییە گەورەکانی لە کەرتی نەوتدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی خەلیج ئۆنلاین، بانکی ئەمریکی "گۆڵدمان ساکس" پێشبینی کردووە کە سەعوودیە کەمتر لە کەرتی نەوت خەرج بکات لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامانجەکەیدا بۆ خەرجکردنی یەک ترلیۆن دۆلار لە کەرتە ستراتیژییەکان تا کۆتایی ئەم دەیە و... پێدەچێت تا ساڵی ٢٠٢٨ خەرجییە سەرمایەییەکان لە کەرتی نەوتدا بە بڕی ٤٠ ملیار دۆلار کەم بکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڵدمان ساکس، پێدەچێت سەعوودیە تا ساڵی 2030 زۆربەی وەبەرهێنان و هەژمارەکانی کە بە ڕێژەی 73%ی کۆی وەبەرهێنانەکان مەزەندە بکرێت، ئاراستەی کەرتەکانی غەیرە نەوت بکات، لەکاتێکدا خەمڵاندنی پێشووی ئەم گرووپە 66%ی وەبەرهێنانەکان بووە لەم کەرتانەدا.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لەگەڵ زیادبوونی ئەو پارەیەی بۆ وەبەرهێنانە غەیرە نەوتییەکان تەرخان دەکرێت، تەنها چارەکێک لە بوودجە بۆ کەرتەکانی نەوتی ئەم ووڵاتە دەمێنێتەوە و سەعوودیە هەوڵدەدات کەرتی ئابووری خۆی هەمەچەشن بکات بە گرینگیدان بە کەرتەکانی وەک کانزاکان، , خزمەتگوزاری لۆژێستی و چالاکییەکانی دیجیتاڵکردن.
لەمبارەیەوە فەیسەڵ ئەلعەزەمە، بەرپرسی توێژینەوەی پشکی بۆ ئەورووپای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا لە کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس ڕایگەیاند: پێدەچێت خەرجی سەرمایە لە کەرتی نەوتدا 40 ملیار دۆلار لە نێوان ئێستا و 2028، بەڵام گازی سرووشتی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەوڵەکانی داماڵینی کاربۆن، گەشەپێدانی ئابووری و پلانەکانی هەمەچەشنکردنی ئابووری لە ووڵاتەکەدا.
ئەم بابەتە 10891 جار خوێندراوەتەوە