نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12 چین؟

پەیامی کورد   ...  نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12 چین؟

ڕەنگە نزیکەی چارەکێک لە کەسەکان کەمی ڤیتامین B12یان هەبێت.

ئەنجامی توێژینەوەکان دەریدەخەن خەوی خراپ دەتوانێت نیشانەی کەمی ڤیتامین بێت.

نیشانە باوەکانی کەمی ڤیتامین B12 بریتین لە ڕەنگی کاڵ یان زەردبوونی پێست.

هەروەها کەمی ڤیتامین B12 پەیوەندی بە کێشەی دەمارەوە هەیە. ئەمەش لەوانەیە وەکو پێن و دەرزی یان بێهێزی دەربکەوێت، بەتایبەتی لە قاچەکاندا.

نیشانە دەروونییەکانی تری کەمی ڤیتامین B12 بریتین لە کێشەی تەرکیز، خەمۆکی، سەرلێشێواوی و تەنانەت لەبیرچوونەوە.

گەورەساڵانی خوار تەمەنی ٦٥ ساڵ پێویستیان بە نزیکەی ١.٥ مایکرۆگرام ڤیتامین B12 هەیە لە ڕۆژێکدا.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە