نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران

پەیامی کورد    ...   نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمە، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی شۆرای بڕیاردان سەبارەت بە زیادبوونی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە هۆشداری دا.

ڕافائێل گرۆسی لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی ٦٠٪  بۆ ٢٧٥ کیلۆگرەم زیاد کردووە.

بە ووتەی گرۆسی، ئەم بڕە لە سێ مانگی ڕابردوودا لە ١٨٢ کیلۆگرامەوە زیادی کردووە و نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەگەری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران چڕتر بووەتەوە.

ئەم ڕێژە یۆرانیۆمە پیتێندراوی ٦٠٪ دەتوانێت بە خێرایی بگاتە ئاستی پیتێنراوی ٩٠٪ی کە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکار دەهێنرێت.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، ئێستا ڕێژیمی ئێران خاوەنی ئەوەندەی یۆرانیۆمی پیتێندراوە کە بتوانێت شەش بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.

ئەم ڕێژەیە جگە لەو یۆرانیۆمە ٢٠٪ و ئاستی خوارترە کە لەبەر دەستی ئێران دایە.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە