نیۆیۆرك تایمز : ئێران سوریای چۆڵ كرد
پەیامی کورد ... نیۆیۆرك تایمز : ئێران سوریای چۆڵ كرد
شه‌ممه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی ئێران و ناوچه‌كه ئاشكرایان كردووه كه تاران فه‌رمانده باڵاكانی سوپای قودس، لقی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران و ئه‌ندامانی سوپاكه‌ی و به‌شێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران و بنه‌ماڵه‌كانیان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئێرانی له سووریا كشاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه باسیان له‌وه كردووه كه فه‌رمانی چۆڵكردنی سووریا له لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئێرانه‌وه له دیمه‌شق ده‌رچووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه ئێرانییه‌كان له ڕۆژی هه‌ینی-یه‌وه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه به‌ره‌و تاران یان له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه له‌ڕێی عێراق و لوبنانه‌وه ده‌ستیانكردووه به جێهێشتنی خاكی سووریا.
"هه‌ڕه‌شه‌ی نزیك"
ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە